Kurdistan Press - ئەمریکا وادەی کۆتایی هاتنی جەنگەگە راگەیاندرا ئەمریکا وادەی کۆتایی هاتنی جەنگەگە راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا وادەی کۆتایی هاتنی جەنگەگە راگەیاندرا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، حکومەتی وڵاتەکەی پێشبینی دەکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی سەر ئێران لە دوو هەفتەدا کۆتایی بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دەتوانن ئامانجەکانیان لە ئێران بێ ناردنی هێزی زەوینی بۆ ئەو وڵاتە بەدەست بێنن.
رۆژی هەینی 27-3-2026 مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوت لە فەرەنسا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی کاتی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاتەکەی بۆسەر ئێران گوتی، پێشبینی دەکەن لە دوو هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بێت.
لەبارەی ئامانجەکانی ئەمریکاش لە جەنگەکەدا، مارکۆ روبیۆ گوتی، سوپای وڵاتەکەی دەتوانێت بێ ناردنی هێزی زەوینیش بۆ نێو ئێران ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی ئامادەیە چەک و تەقەمەنییەکەی لە ئۆکرایناوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگوازێتەوە بە مەبەستی بەکارهێنانی لەم ئۆپەراسیۆنەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا