
مارێنزی ئەمەریکا لە دەریای عەرەبی مەشقی تەقەکردن دەکەن. مەشقەکە لەسەر پشتی کەشتیی هێرشبەری "یو ئێس ئێس تریپۆلی" ئەنجام دراوە. سێنتكۆم ئەم وێنانەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات: دیمەنی مەشقێکی سەربازیی هێزەکانی ئەمەریکا لە دەریای عەرەبی دەردەکەوێت. لە دیمەنەکەدا هێزەکانی مارێنزی ئەمەریکا لە میانی مەشقێکی تەقەکردندا لەسەر پشتی کەشتیی هێرشبەری ئاوی و وشکانیی جۆری ئەمەریکا بە ناوی "یو ئێس ئێس تریپۆلی" (ئێڵ ئەیچ ئەی حەوت) لە دەریای عەرەبی چەکەکانیان دەتەقێنن، ئەو مەشقەش لە دووی نیسان ئەنجام دراوە.


وەڵام بدەوه