قۆناغە مەترسیدارەکە تەواوبوو.
باڵیۆزی ئێران لە پاکستان ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی ئیسلام ئاباد بۆ ڕاگرتنی جەنگ و هێورکردنەوەی دۆخەکە بەرەو پێشەوە هەنگاوی ناوە.
ڕەزا ئەمیری موقەدەم ئاماژەی بەوە کردووە کە قۆناغە زۆر مەترسیدار و هەستیارەکە تێپەڕێنراوە و ئێستا کاتی ئەوەیە زمانی ڕێز و لێکتێگەیشتن شوێنی هەڕەشە و قسەی توند بگرێتەوە.
پاکستان کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەردوو لایەنی ئەمریکا و ئێران هەیە، دەیەوێت وەک "نێوەندگیرێکی بێلایەن" ڕێگری لە تەقینەوەی تەواوەتی دۆخەکە بکات و ئەم پەیامەی باڵیۆزی ئێرانیش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتای کەمبوونەوەی گرژییەکان دەبینرێت.



وەڵام بدەوه