وەزیری جەنگی ئەمەریكا رای گەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێستەی ئێران لە دۆخەكە تێدەگەن، دوای ئەوەی بەشێكی زۆری سەركردەكانی ئەو وڵاتە لەناو بران.
پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە بەرەكانی جەنگدا سەركەوتنی گەورەمان بە دەست هێنا، توانیمان هەموو ئامانجەكانمان بپێكین بەبێ برینداربوون و كوژرانی هیچ سەربازێكی ئەمەریكی.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەو دۆخەی بەسەر ئێراندا هاتووە خەڵاتێكی زۆر گەورەیە بۆ ئەوانەی بە دەست ئەو وڵاتەوە دەیانناڵاند، تا ئێستەیش 10%ی هێزی خۆمان بەرانبەریان بەكار هێناوە.
وەزیری جەنگ سەرباری دەستخۆشی لە هێزەكانی وڵاتەكەی گوتی، ئێستە خاڵی گرنگ ئەوەیە بزانین ئێران پابەندی ئەو رێككەوتنانە بێت كە دواجار دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر دەكات.
سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە ئێران ئێستە هێزی دەریایی نەماوە و سەكۆ مووشەكییەكانیان بە تەواوی تێكشكاون، كاتێك شەوی رابردوو زیاتر لە 80 هێرشمان ئەنجام دا.


وەڵام بدەوه