پیت هیگسێت، وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن ئامادەیە دەست بەسەر ئەو یۆرانیۆمەدا بگرێت کە لای ئێرانە، ئەگەر بێت و تاران ڕەت بکاتەوە ڕادەستی بکات.
وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە دەزانین ئەوان چییان هەیە، دەبێت ڕادەستی بکەن و ئێمەش دەستی پێ دەگەین، ئەگەر ناچاریش بین بە زەبری هێز لێیان دەسێنینەوە، چونکە دەتوانرێت ئەم کارە بە هەموو ڕێگە و ئامرازە گونجاوەکان ئەنجام بدرێت."
ئەم هۆشدارییە توندەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێراندایە، کە دوای کشانەوەی واشنتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2018 و پاشان زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە بۆ ئاستی 60% گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار، بەتایبەت کە ئێستا ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت بە گەڕانەوە بۆ سیاسەتی "وپەڕی فشار" و زیادکردنی هەڕەشەی سەربازیی ڕاستەوخۆ، ڕێگری لە گەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی بگرێت و کۆتایی بەو بنبەستە سیاسییە بهێنێت کە چەندین ساڵە لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.


وەڵام بدەوه