ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، هۆشدارییەکی توندی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو هەواڵانەی ئاماژە بە سەپاندنی بڕێک پارە دەکەن بەسەر ئەو کەشتییانەی بە ناو ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا تێدەپەڕن.
ترەمپ لە لێدوانێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە پلاتفۆرمی "تروث سۆشیاڵ" ڕای گەیاند، "ڕاپۆرتگەلێک هەن لەسەر ئەوەی ئێران رسوومات لەو کەشتییە نەوتهەڵگرانە وەردەگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، باشترە بۆ ئەوان کە ئەمە ڕاست نەبێت، ئەگەر ڕاستیش بێت، ئەوا دەبێت هەر ئێستە بیوەستێنن.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدان کە ناوچەکە بەهۆی پرسی ئاسایشی دەریاوانیی نێودەوڵەتی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهاندا، شایەتی گرژییەکی زۆرە و ململانێکان ڕوویان لە زیادبوون کردووە


وەڵام بدەوه