Kurdistan Press - بەریتانیا ئەمریکا شۆک دەکات بەریتانیا ئەمریکا شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەریتانیا ئەمریکا شۆک دەکات

بەریتانیا بەشداری لە پلانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناکات
تۆڕی ئاسمانی "سکای نیوز" بڵاوی کردەوە، بریتانیا ڕەتیدەکاتەوە بەشداری لەو پلانەی دۆناڵد ترەمپدا بکات کە مەبەستیەتی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتیوانیدا دابخات
وتەبێژی حکومەتی بریتانیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئازادیی هاتوچۆ لەو گەرووەدا دەکات و بە شادەماری ئابووری جیهانی دەزانێت.
لەندەن ڕایگەیاندووە کە بە پەلە لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی تری خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی فراوانە بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی، نەک داخستنی.
حکومەتی بریتانیا پێی وایە گەرووی هورمز نابێت هیچ جۆرە باجێک یان سنووردارکردنێکی بخرێتە سەر، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تێچووی ژیانی خەڵک هەیە.
ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە، ترەمپ پێشتر وتبووی بریتانیا کەشتیی مینڕێژ بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە دەنێرێت، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بریتانیا پێشتر سیستەمی مین-دۆزینەوەی لە ناوچەکەدا هەبووە و نایەوێت ببێتە بەشێک لەو گەمارۆیەی ئەمریکا بەنیازیەتی جێبەجێی بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا