Kurdistan Press - شوێنی دانوستاندن گۆڕا شوێنی دانوستاندن گۆڕا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوێنی دانوستاندن گۆڕا

شوێنی دانوستاندن گۆڕا​. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، گەڕی نوێی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئێران لە وڵاتی پاکستان ئەنجامنادرێت و شوێنێکی دیکەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە.
​ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ڕاگەیاندووە، ئێستا ویستی دانوستانیان زیاترە و ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.
 ئاماژەی بەوەش کردووە، شوێنێکی دیکەیان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان دیاریکردووە و لە ئێستادا تاوتوێی دەکەن.
​ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاماژە بە پاکستان وەک مەڵبەندی دانوستانەکان دەکرا، بەڵام لێدوانە نوێیەکەی ترەمپ نیشانی دەدات کە واشنتن و تاران لەسەر شوێنێکی جیاواز گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
 ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە چوارچێوەی کێبڕکێی کاتدایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی پێش ٢١ـی ٤ـی ٢٠٢٦، کە وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان هەردوولایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا