جه‌یمس ئاده‌مز، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریكا، دانی به‌وه‌دانا كه ئێران هێشتا خاوه‌نی "هه‌زاران موشه‌ك" و هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه، كه توانای هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
جه‌یمس ئاده‌مز به لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاگه‌یاندوه، گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه، "سه‌دان" هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌تی بۆردومانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ژێر ئاگربه‌ستێكی ناسك له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگیرا، بوه‌ته هۆی "تێكچونی به‌رچاوی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران".


وەڵام بدەوه