Kurdistan Press - | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، کە ئیسرائیل هۆکار نەبووە بۆ ئەوەی بڕیاری جەنگ لەگەڵ ئێران بدات، بەڵکوو پرسی چەکی ئەتۆمی و ڕووداوەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەر هۆکاری سەرەکی بوون، هاوکات بە ئاشکرا باس لە گۆڕینی ڕژێمی ئێران و داهاتووی ئەو وڵاتە دەکات.
​ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی 4ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە ئیسرائیل هەرگیز ئەوی پەلکێشی جەنگ نەکردووە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەڵکوو ئەوەی وای لێ کردووە ئەو بڕیارە بدات، دەرەنجامەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەر و ئەو بۆچوونە نەگۆڕەی بووە کە پێی وایە "نابێت ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
​سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هێرشی توندی کردە سەر میدیاکان و ڕوونیکردەوە: "بە سەرسوڕمانێکی تەواوەوە سەیری شرۆڤەکاران و ڕاپرسییەکانی هەواڵە ساختەکان دەکەم و دەیانخوێنمەوە. ٩٠٪ـی ئەوەی دەیڵێن درۆ و چیرۆکی هەڵبەستراوە، ڕاپرسییەکانیش ساختەن، ڕێک هەروەک چۆن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٠ ساختە بوو."
​ترەمپ سەبارەت بە چارەنووسی جەنگەکە و داهاتووی ئێران، نموونەی بە ڤەنزوێلا هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە وەک چۆن ئەنجامەکانی ڤەنزوێلا سەرسوڕهێنەر بوون و میدیاکان حەز ناکەن باسی بکەن، ئەنجامەکانی ئێرانیش بە هەمان شێوە سەرسوڕهێنەر دەبن.
​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ هۆشداری و پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتیی داهاتووی ئێران کرد و نووسیویەتی: "ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئێران لە دوای (گۆڕینی ڕژێم) هۆشمەند بن، ئەوا ئێران دەتوانێت داهاتوویەکی مەزن و گەشاوە و پڕ لە خۆشگوزەرانیی هەبێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا