ئیمانوێل ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تاسك سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا رایگه‌یاند، "پێده‌چێت دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ درێژه‌دان به گه‌مارۆی ئامانجدارانه‌ی گه‌روی هورمز،ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایی خۆیان گۆڕیبێت سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی گه‌روه‌كه، ئه‌مه‌ش پێموایه هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ردولایه".
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری فڕه‌نسی له گه‌روی هورمز ته‌قه‌ی لێ كراوه، ماكرۆن پشتڕاستیكرده‌وه، دوای داخستنی گه‌روه‌كه، ئێران ته‌قه‌ی هۆشداریی ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌شتییانه كردوه كه ده‌یانویست تێپه‌ڕن، بۆیه كه‌شتییه‌كانیش دوركه‌وتونه‌ته‌وه، "كه‌شتییه‌كه‌ی ئێمه‌ش هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشتوه و كه‌سیش بریندار نه‌بوه".


وەڵام بدەوه