وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی سیاسەتی "فشاری ئەوپەڕی"، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت و ئامانجیش لەم هەنگاوە سنووردارکردنی هەناردەی نەوت و بڕینی سەرچاوەکانی داهاتی ئەو وڵاتەیە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا دەبنە هۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە دوورگەی خارک، ئەوەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی داخرانی بیرە نەوتییەکانی ناوخۆی ئێران.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە بلۆککردن و ڕاگرتنی ئەو سەرمایانەی گەلی ئێران کە لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە براونەتە دەرەوەی وڵات.
ئێران بەشێک لە هۆکارەکانی بەشدارینەکردنی لە دانوستانەکانی ئیسلامئابادی بۆ بەردەوامی گەمارۆی دەریایی گەڕاندووەتەوە و ئەمریکاش سەرباری درێژکردنەوەی ئاگربەست بە دەنگ داواکەی تاران بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیەوە نەچووە.


وەڵام بدەوه