ئەسینا – ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، هۆشداریی لە لێکەوتە نەرێنییەکانی ئاڵۆزییە جیۆپۆلیتیکییەکان دا و ڕایگەیاند کە ناڕوونیی بارودۆخی جیهان دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی تەنگژە و کەمیی وزە.
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەسینا، ماکرۆن تیشکی خستە سەر پرسی ئازادیی کەشتیوانی و ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا، گەرووەکە بە تەواوی بکرێتەوە."
سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەم پرۆسەیە بەتەواوی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، بە شێوەیەک کە گەرەنتی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان بکات بەبێ سەپاندنی هیچ باجێکی نایاسایی بۆ تێپەڕین. ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنها بەم هەنگاوە بارودۆخەکە وردە وردە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و سەقامگیری بۆ بازاڕەکان دەگەڕێتەوە.


وەڵام بدەوه