ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پڕۆژەی "هاوپەیمانیی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی" وەک دەسپێشخەرییەک بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز خستە بەردەم وڵاتانی جیهان. گرنگترین خاڵەکانی ئەم بڕیارە بریتین لە:
هاندانی دیپلۆماسی: داوا لە دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کراوە وڵاتان ڕازی بکەن بۆ بەشداریکردن لەم هاوپەیمانییە نوێیە.
شێوازی بەشداریکردن: وڵاتان سەرپشک کراون لەوەی بە شێوازی سەربازی یان تەنها بە شێوازی دیپلۆماسی ببنە ئەندام.
ئەرکە سەرەکییەکان: هاوپەیمانییەکە کار دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری، هەماهەنگی دیپلۆماسی و دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی سزاکان.
ئەم هەنگاوەی واشنتن لەپێناو زامنکردنی سەقامگیریی ڕێڕەوە ئاوییەکان و بەرگرتنە لە هەر هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی هاتوچۆی بازرگانی دەبێتەوە لە ناوچەکەدا.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه