Kurdistan Press - سێنتکۆم داوایەکی بەپەلە دەکات سێنتکۆم داوایەکی بەپەلە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێنتکۆم داوایەکی بەپەلە دەکات

سێنتکۆم داوای جێگیرکردنی موشەکی هایپەرسۆنیکی دارک ئیگڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ترەمپ و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکاش چەند بژاردەیەکی سەربازی لە دژی ئێران تاوتوێ دەکەن.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە وەزارەتی جەنگ (پێنتاگۆن) کردووە بۆ جێگیرکردنی موشەکە خێراتر لە دەنگەکانی جۆری "دارک ئیگڵ" (Dark Eagle) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم هەنگاوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ جووڵەی سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی بالیستیی ئێران دێت بۆ قووڵایی خاکەکەی، کە لە ئێستادا لە دەرەوەی مەودای موشەکە مامناوەندەکانی ئەمریکان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "بلومبێرگ"، موشەکی "دارک ئیگڵ" کە مەوداکەی دەگاتە زیاتر لە دوو 3 و 500 کیلۆمەتر و خێراییەکەی پێنج هێندەی خێرایی دەنگە، توانای ئەوەی هەیە لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئامانجە هەستیارەکان لەناو ببات و نرخی هەر مووشەکێک دەگاتە 40 ملیۆن دۆلار.
ئەگەر پێنتاگۆن ڕەزامەندی بدات، ئەمە دەبێتە یەکەمجار لە مێژوودا کە ئەمریکا موشەکی "هایپەرسۆنیک" لە ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنیدا بەکاربهێنێت.
جێگیرکردنی ئەم موشەکانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداریی توندی داوە و بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە "زریانەکە بەڕێوەیە".
هاوکات ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" بڵاویکردەوە، هەر ئەمڕۆ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک بژاردەی هێرشکردنە سەر ئێران دەخەنە بەردەم ترەمپ.
 پلانەکان ئەنجامدانی هێرشی "کورت و بەهێز" بۆ سەر ژێرخانەکان، کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە گەرووی هورمز بۆ دووبارە کردنەوەی، و تەنانەت ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەخۆ دەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا