Kurdistan Press - ئاگربەست ڕاگەیەندرا ئاگربەست ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگربەست ڕاگەیەندرا

بە بۆنەی "رۆژی سەركەوتن" كە بۆنەیەكی هاوبەشی وڵاتانی یەكێتیی سۆڤیەتی جارانە، رووسیا و ئۆكراینا بە جیا لە یەكتر، چەند رۆژێك ئاگربەستیان راگەیاند.

 

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی ئایار، رووسیا بە بۆنەی رۆژی سەركەوتن، ئاگربەستی لە رۆژی هەشت و نۆی ئەم مانگە راگەیاند. رووسیا هەڕەشەی كردووە ئەگەر ئۆكراینا ئاگربەست بشكێنێ‌، ئەوا بە مووشەك هێرش دەكاتە سەر كیێڤ.

 

هاوكات ئۆكراینایش رای گەیاند، هەر ئەمشەو ئاگربەست رای دەگەیەنێ‌، واتە بە بڕیاری ئۆكراینا رۆژی پێنج و شەشی ئایار ئاگربەست دەبێت.

 

رۆژی هەشتی ئایاری ساڵی 1945 ئەڵمانیای نازی ملكەچی هاوپەیمانان بوو، جەنگی دووەمی جیهانی كۆتایی هات، بۆیە رووسیا "یەكێتیی سۆڤیەتی جاران" ئەو رۆژە بە رۆژی سەركەوتن دەناسێنێ‌ و ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕێت.

 

شەڕی ئۆكراینا و رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 هەڵگیرساوە و تا ئێستەیش بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا