سەرەڕای دوو هەڵمەتی فرەوانی سەربازیی ئەمەریكی و ئیسرائیلی لە دژی ئێران، بەڵام هێشتا چارەنووسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئەو وڵاتە دیار نییە، سەرۆكی ئەمەریكا جارێك گوتی لەناو براوە و جارێكی تر لەژێر پاشماوەی رووخاوی وێستگە ئەتۆمییەكان حەشار دراوە، كەچی راپۆرتەكان باسی گواستنەوەی بۆ شوێنی تر دەكەن، ئەمڕۆ ترەمپ وریایی دا بەوەی چاودێریی شوێنی یۆرانیۆمەكە دەكەن و كەس لێی نزیك نەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە دەستیان بە یۆرانیۆمی ئێران دەگات كە حەشار دراوە و چاودێریی شوێنەكەی دەكەن و ئەوەی بیەوێ لێی نزیك ببێتەوە دەیكەنە ئامانج، رای گەیاند كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە دژی ئێران بەردەوامە و من نەمگوتووە كە كۆتایی هاتووە.
روونی كردەوە، من نەمگوتوە كردە شەڕوانییەكان لە دژی ئێران كۆتاییان هاتووە، بەڵام گوتم ئەوان دۆڕاندوویانە، ئێران لە رووی سەربازییەوە دۆڕاوە، رەنگە درك بەوە نەكەن، بەڵام پێم وایە دركی پێ دەكەن، چونكە ئێستە نە هێزی دەریاوانی و نە ئاسمانی و نە چەكی دژەفڕۆكەی هەیە، ئەگەر ئێستەش ناوچەكە جێبێڵین، ئێران پێویستی بە 20 ساڵی ترە بۆ بنیاتنانەوەی تواناكانی.
سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران كە لە ژێرخاك كراوە، لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكا چاودێری دەكرێت و هەر كەسێك لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ژێرخاككراوی ئێران نزیك ببێتەوە، پێی دەزانین و دەیتەقێنینەوە، لە یەكێك لە قۆناغەكان دەستمان بەو یۆرانیۆمە دەگات و بە هیچ شێوەیەك رێگە بە ئێران نادەین ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه