سەرچاوە هەواڵگری و سەربازییەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە کە واشنتن لە ئامادەکاریی تەواودایە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران. بەهۆی ئەم دۆخە گرژەشەوە، دۆناڵد ترەمپ پشووی کۆتایی هەفتەی خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، بەو هۆیەشەوە ناتوانێت بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەیدا بکات.
هاوکات بەشێک لە ئەندامانی سوپا و هەواڵگریی ئەمریکاش پلانەکانی خۆیان گۆڕیوە و وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک. کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە هێڵی سووری ئەوان نەبوونی چەکی ئەتۆمییە لای ئێران و ئێستاش هەموو بژارەکان لەسەر مێزی ترەمپ بەردەستن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه