مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی ئەرکی تۆم باراکی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری سووریا ڕاگەیاند و ستایشی ڕۆڵی بەنرخی ناوبراوی کرد لەم پۆستەدا.
ڕوبیۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرچەندە ئەم پۆستە کۆتایی پێدێت، بەڵام تۆم باراک بەهۆی شارەزایی و پەیوەندییە بەهێزەکانییەوە، لە ناو ئیدارەی ترەمپدا دەمێنێتەوە و لە داهاتووشدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر لە دۆسیەکانی تایبەت بە سووریا و عێراق دەگێڕێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه