لیندسی گراهام: ترەمپ بە ڕێککەوتنی خراپ لەگەڵ ئێران ڕازی نابێت و ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵڵاش ناعەقڵانییە
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ بە هیچ ڕێککەوتنێکی خراپ لەگەڵ ئێران ڕازی نابێت؛ بەڵکو دەبێت ئێران دەستبەرداری خەونە ئەتۆمییەکانی ببێت، گەرووی هورمز بکاتەوە و کۆتایی بە پاڵپشتییەکانی بۆ تیرۆر بهێنێت.
لە بارەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە، ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە مافی دا بە ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی حزبوڵڵای لوبنان و ئاماژەی بەوە کرد کە داواکردنی ئاگربەست لە ئیسرائیل بڕیارێکی "ناعەقڵانییە"، چونکە دەرفەت بە حزبوڵڵا دەدات خۆی پڕچەک بکاتەوە. هەروەها جەختیشی کردەوە کە نابێت هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و توانای ئیسرائیل بۆ لێدانی حزبوڵڵا هەبێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه