Kurdistan Press - فەرەنسا بە توندی دژی ئیسرائیل هاتە دەنگ فەرەنسا بە توندی دژی ئیسرائیل هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرەنسا بە توندی دژی ئیسرائیل هاتە دەنگ

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا: هیچ شتێک پاساو بۆ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان ناهێنێتەوە
​کوردستان پرێس
​ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ڕایگەیاند، هیچ شتێک ناتوانێت پاساو بۆ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و داگیرکاریی درێژخایەنی ئیسرائیل لە لوبنان بهێنێتەوە، بەتایبەت لە کاتێکدا کە واشنتن ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاش هێشتا بەردەوامە.
​بارۆت ئاشکرای کرد کە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، هاوتا ئەمریکییەکەی، جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاو نییە لوبنان وەک بارمتە یان گەرەنتییەک بۆ نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بەکاربهێنرێت. وەزیری دەرەوەی فڕەنسا هیوای خواست ئەو دانوستانانەی بڕیارە ئەم هەفتەیە لە نێوان حکومەتی ئیسرائیل و لوبناندا ئەنجام بدرێن، لە باشترین بارودۆخی گونجاودا بەڕێوەبچن.
‏​#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا