میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆی پاكستان، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و پرۆسەی بەڕێوەچوونی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا بگاتە تاران.
بڕیار بوو دوێنێ هەینی لە جنێڤی سویسرا كۆبوونەوە و ڕێوڕەسمێك بۆ گەیشتنە ڕێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا ئەنجام بدرێ، لەوێشەوە دانوستانەكانی نێوان هەردوو وڵات دەست پێ بكات، بەڵام بێ ئەوەی تا ئێستە هۆكارەكەی ڕوون بكرێتەوە، ئەو ڕێوڕەسمە ئەنجام نەدرا.
هاوكات شاندی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ بەرەو سویسرا بەڕێوەیە و جارید كۆشنەری زاوای ترەمپیش لە سویسرایە، بەڵام هیچ زانیارییەك تا ئێستە لەسەر چوونی شاندی ئێران بۆ سویسرا نییە، تەنیا ئەوەندە نەبێت عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە پلانی داناوە كە بەرەو جنێڤ بەڕێ بكەوێت.
چوونی وەزیری ناوخۆی پاكستان بۆ تاران، پرسیاری زۆری بە دوای خۆی لەسەر ڕێڕەوی دانوستانەكان و جێبەجێكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لە نێوان ئێران و ئەمەریكا دروست كردووە، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان بۆ هەمان مەبەست كە دەستكردن بە پرۆسەی دانوستانەكانە دەچێتە تاران و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆ دەبێتەوە.
پێشتر ئیسرائیل سوپای وڵاتەكەی خستە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوەوە، دوای ئەوەی ڕاپۆرتەكانی هەواڵگریی ئەو وڵاتە دووپاتیان لەوە كردووەتەوە، ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەكانی ئەمەریكا و ئێران بەهێزە و دووبارە جەنگ دەست پێ دەكاتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه