جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران رازی بووە بە بانگهێشتکردنەوەی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) بۆ وڵاتەکەی. دووپاتیشی کردەوە، گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی سویسرا "بناخەیەکی زۆر باشی بۆ رێککەوتنی کۆتایی داناوە."
رۆژی دووشەممە 22-06-2026 جەی دی ڤانس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هاوینەهەواری بۆرگنشتاک (Bürgenstock) لە سویسرا، کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی لەگەڵ شاندی ئێران راگەیاند، کە رۆژی یەکشەممە دەستی پێکردبوو و تاوەکو درەنگی شەو بەردەوام بوو.
رێککەوتنی کۆتایی وەک خانوو وایە و ئێمە بنچینەکەمان دانا
ڤانس پێشکەوتنی دانوستاندنەکانی بەراورد کرد و گوتی، "ئێمە بنچینەیەکی زۆر باشمان بۆ رێککەوتنێکی کۆتایی سەرکەوتوو دانا. رێککەوتنی کۆتایی خانووەکەیە. ئێمە بنچینەکەمان دانا، هێشتا خانووەکەمان بنیات نەناوە، بەڵام بنچینەیەکی سەرکەوتوومان داناوە بۆ گەیشتن بە شێنێکی باش بۆ گەلی ئەمریکا."
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای پێشکەوتنی گەورە لە گفتوگۆ ئەتۆمی و ئابوورییەکان و کردنەوە و پاککردنەوەی تەنگەی هورمز لە مینە دەریاییەکان، هێشتا کارێکی زۆر ماوە بکرێ. ڤانس رایگەیاند، تەنگەی هورمز بە تەواوی کراوەتەوە و بە ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاو و گازی سرووشتی پێدا تێپەڕ دەبێت کە پێشتر وەستابوون.
گەڕانەوەی پشکنەرانی ئەتۆمی و چارەنووسی یۆرانیۆمی ئێران
ڤانس بانگهێشتکردنەوەی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران بە "دەستکەوتێکی مێژوویی گەورە" بۆ گەلی ئەمریکا و یەکەم هەنگاو لە نەهێشتنی هەمیشەیی چەکی ئەتۆمی لە ئێران وەسفکرد.
بەپێی مەرجەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی لەژێر چاودێریی ئاژانسەکەدا تەنک دەکاتەوە. ئاژانسەکە رایگەیاندووە، ئێران 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی بە رێژەی 60% هەیە، کە نزیکە لە ئاستی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمب
تاران دوای هێرشەکانی حوزەیرانی 2025 هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە راگرتبوو. رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، رۆژی یەکشەممە لە بۆرگنشتاک لەگەڵ ئینیاسیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا کۆبووەوە. ڤانس پێشبینی کرد گفتوگۆی پشکنەران بۆ گەڕانەوەیان بۆ تاران هەر لەم هەفتەیە یان رۆژی دووشەممەوە دەستپێبکات.
پارە سڕکراوەکان سوود بە جووتیارانی ئەمریکا و گەلی ئێران دەگەیەنن
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر پارەی ئێران ئازاد بکرێ، واشنتن دڵنیا دەبێتەوە کە بۆ پاڵپشتیی تیرۆر بەکارنایەت بەڵکو بەو جۆرە دەبێت کە رێککەوتنی لەسەر کراوە.
ڤانس گوتی، "ئەمە رێککەوتنێکی کلاسیکی دۆناڵد ترەمپە. ئەگەر بڕە پارەکانی ئێران ئازاد بکرێن، دەبنە هۆی دەوڵەمەندکردنی جووتیارانی ئەمریکا و یارمەتیدانی گەلی ئێران بۆ دابینکردنی خۆراک."
پاساو بۆ تویتەکانی ترەمپ بەرامبەر 'قسە کەمبایەخەکانی' تاران
ڤانس دانی بەوەدا نا، ئێرانییەکان هەڕەشەی جێهێشتنی دانوستاندنەکانیان کردووە بەهۆی تویتەکانی دۆناڵد ترەمپ لەسەر سۆشیاڵ میدیا، بەڵام گوتی، دانوستاندنیان تاوەکو دوای کاژێر 1ی شەوی رابردوو بەردەوام بووە و پێگەکەیان جێنەهێشتووە.
ڤانس پاساوی بۆ تویتەکانی ترەمپ هێنایەوە و گوتی، "ئەوەی دوێنێ بە ئێرانییەکانمان گوت ئەوە بوو، کاتێک ئێوە خەریکی ئەو شتە دەبن کە ئێمە رەنگە پێی بڵێین 'قسەی کەمبایەخ و بێباکانە' ناتوانن چاوەڕوان بن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەڵام نەداتەوە و راستییەکان راست نەکاتەوە. کاتێک ئەوان شتێک دەڵێن کە راست نییە، ترەمپ وەڵامیان دەداتەوە."
دۆخی لوبنان و مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دۆخی لوبنانی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بە ئارامترین دۆخ لە دوای دەستپێکردنی جەنگ لە 2ی ئاداری رابردوو وەسفکرد. ئیسرائیل بڕیاریداوە قەدەخەی هاتووچۆی هاووڵاتییانی سەر سنوور لابدات. ڤانس گوتی سەرەڕای ئەوەی نە ئیسرائیل و نە حیزبوڵڵا رێککەوتنەکەیان واژۆ نەکردووە، بەڵام ئاگربەستەکە دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل گوتی، "هەندێکجار فەرماندەیەکی بچووک درۆنێک دەتەقێنێت کە رەزامەندیی فەرماندەیی باڵای نییە. بێگومان دەبێت ئیسرائیل وەڵامی ئەوە بداتەوە، بەڵام دەتوانین بگەینە دۆخێکی ئاشتییانەتر ئەگەر ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆ بەردەوامانەدا وەڵام بداتەوە کە لەنێوان حیزبوڵڵا، لوبنان، ئیسرائیل و هاوبەشەکانی دیکەدا هەیە."
ڤانس رایگەیاند، ئیسرائیل و هەر وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەیە و گوتیشی ئیسرائیل چاودێریی خاک یان داگیرکاری لە باشووری لوبناندا ناوێت، بەڵکو تەنیا نیگەرانی چەکدارانی حیزبوڵڵایە.
گەڕانەوەی ڤانس و بەردەوامیی دانوستاندنە تەکنیکییەکان
ڤانس گوتی، دوای کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە دەگەڕێتەوە ئەمریکا، بەڵام شاندە تەکنیکییەکانیان بە هاوکاریی نێوەندگیرانی پاکستان و قەتەر لە سویسرا دەمێننەوە بۆ دانوستاندنی خاڵەکانی دیکە لە ماوەی 60 رۆژی داهاتوودا.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاییدا گوتی، "ئەمە رێککەوتنێک نییە ئەمریکا بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، بەڵکو رێککەوتنێکە کە خودی ناوچەکە بە پەرۆشەوە داوای لە ئەمریکا کردووە جێبەجێی بکات."
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئامادەکاری تەواوکران
ئەمرۆ
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه