Kurdistan Press - پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ ئێران پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ ئێران

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەستە لەگەڵ ئێران، بەڵام هۆشدارییەکی توندیش دەدات کە هەر کارێکی توندوتیژی، بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا سەبارەت بە دۆخی نێوان واشنتن و تاران ئاماژەی بەوە کرد، ئێران ڕێککەوتنی ئاگربەستی واژۆ کردووە، و ئەمریکاش لە لایەن خۆیەوە ڕێزی لە ڕێککەوتنەکە گرتووە و پابەند بووە پێوەی.
لەلایەکی دیکەوە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی بەرپرسانی تاران کرد و ڕایگەیاند: "ئەگەر ئێرانییەکان هەر تێبینی و ناکۆکییەکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، دەتوانن پەیوەندیی تەلەفۆنی بکەن". لە کۆتاییشدا هۆشداری دا و وتی: "بەڵام توندوتیژی، بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە."
دوای ئەوەی ترەمپ رایگەیاند، ئێران چوار درۆنی ئاراستەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کردووە، سوپای ئەمریکا چەند پێگەیەکی ئێرانی لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کرد، لەبەرامبەریشدا سوپای پاسداران بە درۆن چەند بنکەیەکی ئەمریکای لە ناوچەکە کردەئامانج.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا