Kurdistan Press - ترەمپ مەترسییەکە ئاشکراکرد ترەمپ مەترسییەکە ئاشکراکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ مەترسییەکە ئاشکراکرد

هاوكات لەگەڵ ئەو دۆخەی نە شەڕ و نە ئاشتییەی لە نێوان ئێران و ئەمەریكا هەیە، لێدوانی دژبەیەكی بەرپرسانی هەردوولا بەردەوامە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی بەرانبەر بە شێوازی ئێران لە دانوستانەكان هەست بە بێئومێدی دەكات، ئەو تارانی بە فرتوفێڵ و ناڕاستگۆیی لە گفتوگۆكان تۆمەتبار كرد.  
ترەمپ لە قسەكانی بۆ بەرنامەیەكی ئێزگەی "دەنگی ئەمەریكا"، دووپاتی كردەوە كە ئێرانییەكان لەناو ژووری كۆبوونەوەكان لەگەڵمان رێك دەكەون، بەڵام لە میدیاكان ئەوەی لەسەری رێككەوتووین رەت دەكەنەوە، بۆیە ئەوان زۆر بە مەكرن و كەسانێكی جێی متمانە نین، ئاماژەی كرد كە ئەگەر لە ئێرانمان نەدابووایە، دەبوونە خاوەن چەكی ئەتۆمی، بۆیە شەڕەكە بۆ رێگرتن لە تاران لە بوونی بە خاوەن ئەو چەكە پێویست بوو. 
ترەمپ ئاماژەی كرد كە ئێستە نرخی نەوت بە بەراورد بە سەردەمی جۆر بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا هەرزانترە، دۆخی ئێستەی ئابووریی ئێران ئاڵۆزە و تاران لەژێر گوشارێكی گەورەی ئابوورییدایە، ئێستە ئێمە كۆنترۆڵی تەواوەتیی سامانی ئێران دەكەین، ئەوان تەنانەت مووچەی سەربازانی خۆشیان پێ نادرێت و رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە 300% و دراوەكەیان بێ بەها بووە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا