ئەمەریکا بە شێوەیەکی فەرمی کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی (ICC)دا سەپاند، بە مەبەستی پەکخستنی تواناکانی لە ڕێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوە لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند:
قەدەغەکردنی مامەڵە: تەواوی مامەڵە دارایی و ئابوورییەکان لەگەڵ دادگەکە قەدەغە دەکرێن و سەرچاوە داراییەکانی دەبڕدرێن.
پاراستنی هاووڵاتییان: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕێگە نادات هیچ هاووڵاتییەکی ئەمەریکی لەلایەن دادگەکەوە ملاحقە بکرێت.
هۆشداریدان بە هاوپەیمانان: داوا لە وڵاتانی ئەندام لە دادگەکە دەکرێت دەسەڵاتەکانی کەم بکنەوە.
هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوە: ئەگەر وڵاتانی ئەندام ڕێکاری جدی نەگرنە بەر، واشنتن بەردەوام دەبێت لەسەر کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی دادگەکە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه