پوختەی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا ململانێی شەش مانگەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانی بە "شتێکی بێبایەخ" و ململانێیەکی سەربازیی بچووک وەسف کرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم ململانێیە تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٨ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە، هاوکات نرخی بەنزینیشی بەرزکردووەتەوە.
وردودرشتی هەواڵ
ترەمپ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆیەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە زۆر کەس بەم دۆخە نایڵێن جەنگ، بەڵکو ململانێیەکی سەربازیی سادەیە و شتێکی گەورە نییە.
ڕۆژێک پێش ئەم لێدوانە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردبووەوە کە نابێت ناوی ئەم ململانێیە بنرێت جەنگ، چونکە ئۆپەراسیۆنە سەرەکییە سەربازییەکان چەند مانگێک پێش ئێستا کۆتاییان هاتبوو.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوان تەنها هێرشی پچڕپچڕ ئەنجام دەدەن و ڕاستییەکەی ئەوەیە لە ئێستادا هیچ شەڕێک بوونی نییە.
زانیاری پەیوەندیدار
ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٦٠ ئامانجی سەربازیی لە دەوروبەری گەروی هورمز پێکاوە، لەوانەش بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی، سیستەمی ڕادار، سامانە دەریاییەکان، تواناکانی چێنانی مین و بنکەکانی پەیوەندی.
ئیدارەی ئەمریکا ستراتیژی سەربازیی تێپەڕاندووە و ئێستا سەرنجی خستووەتە سەر بەرتەسککردنەوەی دارایی ئێران لەڕێگەی سەپاندنی سزا بەسەر هاوبەشە بازرگانییەکانیدا، هەرچەندە تا ئێستا خۆی لە سزادانی چین بە دوور گرتووە.
ترەمپ کەمبایەخی بە هاوکارییەکانی پەکین بۆ تاران دا و ڕونی کردەوە کە تێوەگلانی چین لەم بابەتەدا زۆر کەمە.
سەرۆکی ئەمریکا باس لە ڕێڕەو و بۆرییە نوێیە ئەگەرییەکان کرد بۆ تێپەڕاندنی گەروی هورمز، لەوانەش ڕێگە جێگرەوە وشکانییەکان لە ڕێگەی سووریاوە، و ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی نویش کرد بۆ لەناوبردنی پێگەیەکی ئەتۆمی گوماناوی لە باشوری تاران.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه