پوختەی سەرەکی: ڤڵادمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند کە هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی وڵاتەکەی هیچ زیانێکی گەورە و مەترسیداریان لێ نەکەوتووەتەوە.
وردودرشتی هەواڵ: پوتن لە لێدوانێکدا ڕوونی کردەوە کە سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا، بەڵام هێرشەکان لەو پەڕی سنوورداریدا بوون. ئەم لێدوانە لە کاتێکدا بوو کە حاکمی هەرێمی ڕیازانی ڕووسی باسی لەوە کردبوو هێرشێکی درۆنی بووە هۆی هەڵگیرسانی ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ئەو ناوچەیەدا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی ڕووسیا جەختیدکردەوە کە مۆسکۆ بێدەنگ نابێت و وەڵامی ئەو دەستدرێژییانەی ئۆکرانیا دەداتەوە.
پاشخانی هەواڵ: ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتن لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەی ڤۆڵۆدمیر زلێنەکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ڕووسیا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، باس لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک کردبوو لەسەر ئامانجەکانی وزە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه