Kurdistan Press - ئێران وەڵامی نامەکەی ئەمریکا نادات ئێران وەڵامی نامەکەی ئەمریکا نادات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران وەڵامی نامەکەی ئەمریکا نادات

 تەسنیم: ئێران وەڵامی نامەکەی جەی دی ڤانسی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان نەداوەتەوە
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، تاران نامەیەکی فەرمیی لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان نێردراوە؛ بەڵام سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان، دەسەڵاتدارانی ئێران تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمییان بۆ نامەکە نەبووە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کرد نامەکە ئاراستەی موحسین ڕەزایی کراوە، بە ئامانجی پێشگرتن لە هێرشی سەربازیی نوێی واشنتن؛ هاوکات پەیامەکە زیاتر تیشکی خستووەتە سەر داڕشتنی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ دانوستان، لەبری باسکردنی بڕگە و وردەکارییە دیاریکراوەکانی ڕێککەوتنەکە
هاوکات تاران پێداگری دەکات دەبێت واشنتن پێشوەختە وەڵامی 7 مەرجی سەرەکی بۆ ڕاگرتنی جەنگ و کردنەوەی گەرووی هورمز بداتەوە، بەتایبەت هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و سزاکانی سەر نەوت؛ بەپێچەوانەوە هەر دەستپێشخەرییەکی نوێی تر بەتەواوی لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکراوە و قبووڵنەکراو دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا