Kurdistan Press - ئەمریکا هۆشداری توند بە ئێران دەدات ئەمریکا هۆشداری توند بە ئێران دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هۆشداری توند بە ئێران دەدات

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە شەڕی واشنتن دژی گەلی ئێران نییە، بەڵکو دژی سیستەمی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەیە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە فشارەکانیان بۆ سەر تاران بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی سیستەمەکە خۆی بەدەستەوە دەدات و هەناردەی نەوتیشیان بەتەواوی ڕاگرتووە.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئێرین براون بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی گوتی، "گەمارۆکان کاریگەرن و ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە پەراوێز خراوە، ئامانجمان پەراوێزخستنی ئێرانە لە سیستەمی دارایی جیهانی و سەرکەوتوو بووین لە ڕێگریکردن لە تاران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان".
زیاتر گوتی، "سزاکانی سەر ئێران کاریگەریی خۆیان سەلماندووە و تاران هەوڵ دەدات سەروەت و سامانەکەی بۆ دەرەوەی چوارچێوەی سزاکان بگوازێتەوە، هیچ بژاردەیەک لە بەردەم ئێراندا نییە جگە لە ڕاگرتنی کارەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەم، سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕای گەیاندبوو کە پرۆسەی پەراوێزخستنی ئابووریی ئێران سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. ئاماژەی بەوەیش کردبوو، ئێران توانای دەستکەوتنی دۆلاری نییە و پارەدارکردنی بریکارەکانیشی لە کەمبوونەوەدایە.
وەزیری گەنجینە دووپاتی کردەوە، بۆ یەکەم جار لەو کاتەوەی ئێران دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووە، هیچ کەشتییەکی نەوتی ئەو وڵاتە لە دەریادا نییە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد، پرۆسەی پەراوێزخستنی ئابووری کە ئەمەریکا لە 24ی ئابی ڕابردوودا دەستی پێ کردووە، کار دەکات بۆ بڕینی شادەماری نەوتی سیستەمی ئێران و بێبەشکردنی لەو سەرچاوانەی کە بەکاری دەهێنێت بۆ پارەدارکردنی گرووپە چەکدارەکان، بەرنامەکانی چەکی ئەتۆمی و شێوازی ژیانی پڕ لە خەرجیی نوخبەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا