وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دەکات.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، واشنتن پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر لە عێراقدا دەکات، کە هەمیشە وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی لە پەیوەندییە فراوانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقدا دەمێنێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بە پابەندبوونی درێژخایەنی واشنتن بە ئاییندەی عێراقەوە کرد و رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە هاوبەشەکانی لە سەرتاسەری عێراقدا؛ ئەو هاوبەشانەی کە کار بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی خاوەن سەروەریی راستەقینە، سەقامگیر و خۆشگوزەران دەکەن.
هاوکات وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد و گوتی: ئێمە هانی سەرجەم لایەنەکان دەدەین بە خێرایی و بە شێوازێکی بونیاتنەرانە کار لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە دەبنە مایەی بەهێزکردن و پتەوکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عێراقدا، بە شێوەیەک کە عێراق بتوانێت وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراو و جێی متمانە بۆ ئەمریکا و تەواوی ناوچەکە رۆڵ بگێڕێت.
ئەمریکا پشتیوانی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دەکات
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه