روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بەردەوامە.
ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.
 
                             
                                 
                                
 
                                
 
                                 
                                 
                                 
                                 
                                 
                                
وەڵام بدەوه