سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم لەبارەی ئەو شوێنانەی كە لەگەڵ لیستی مووچە بڵاو نەكرانەوە راگەیاند، رێككەوتن لەبارەیانەوە كراوە و سبەی یا شەموو پارەی ئەو شوێنانە دەخرێتە سەر ئەژماری هەرێمی كوردستان و مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت، كە ناوەكانیان لەگەڵ لیستی مووچە نییە.سەرچاوەكە ئەوەیشی گوت، دوای گەیشتنی پارەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانەی ماون، راستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ دەنێردرێت.
جێگەی ئاماژەیە، رێككەوتن لە نێوان هەردوو سەرۆكی وەزیرانی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ كراوە كە ئەو ناوانەی ماون بەشێوەی كۆد لیستی دەزگا تەناهییەكان و پێشمەرگە بۆ حكوومەتی عێراق بنێردرێت و دوای تەواوبوونی وردبینی سبەی یا رۆژی شەموو پارەكەیان دەگات و راستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەكەی ئەوانیش لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ رەوان دەكرێت.
وەڵام بدەوه