Kurdistan Press - مووچەی وەزارتێکی عێراق لە ھەموو مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم زیاترە مووچەی وەزارتێکی عێراق لە ھەموو مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم زیاترە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی وەزارتێکی عێراق لە ھەموو مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم زیاترە

ئیخڵاس دلێمی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلڕابعە)دا، سەبارەت بە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو پارەیەی بۆی خەرج دەكرێ، گوتی: ”تێكڕای مووچەی هەموو مووچەخۆرانی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان هێندەی تەنیا وەزارەتی پەروەردەی عێراقە.“

بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، ئاماژەی بە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان كرد و گوتی شەش ملیۆن و 500 هەزار كەس دانیشتووی هەرێمی كوردستانن.

گوتیشی: ”من خۆم نووسراوی فەرمییم بۆ وەزیری دارایی كردووە و لێم پرسیوە ژمارەی مووچەخۆرانی عێراق چەندە؟ چونكە بە ڕاشكاوی بیڵێم ئێمە نازانین ژمارەی مووچەخۆرانی عێراق چەندە، تەحەددای وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان و تەواوی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش دەكەم كە بزانن چەند مووچەخۆری راستەقینەیان هەیە، چونكە هەندێك پارێزگا گرێبەستیان هەن و ئەمانە حساب نەكراون، كە لە هەر پارێزگایەك دەگاتە هەزاران كەسی گرێبەست، ئەمانە وەك مووچەخۆر حساب نەكراون، بەمەش ئێستا ژمارەی مووچەخۆرانی چاودێریی كۆمەڵایەتیی عێراق ملیۆنانی تێپەڕاندووە، خانەنیشینان زیاتر سێ ملیۆن و 500 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، واتە زیاتر لە 70 ترلیۆن دینار بۆ مووچە دەدرێ، تەنیا وەزارەتی پەروەردەی عێراق ساڵانە 11 ترلیۆن دینار تەنیا بۆ مووچەخۆرانی دەچێ، بەڵام هەموو هەرێمی كوردستان بە هەموو دامودەزگا و دامەزراوەكانییەوە بە خانەنشینی و چاودێریی كۆمەڵایەتییشەوە، كە هاوتان لەگەڵ داوودەزگا و دامەزراوەكانی عێراقەوە، ساڵانە 11 ترلیۆن دینار بۆ مووچەخۆرانی خەرج دەكرێ، واتە هێندەی یەك وەزارەتی عێراق، كە وەزارەتی پەروەردەیە، یانی هەموو ئەو كێشەیەی سەبارەت بە مووچە لەسەر هەرێمی كوردستانیان دروست كردووە بەرامبەرە بە مووچەی یەك وەزارەتی عێراق.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه