Kurdistan Press - نڕخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە نڕخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 470 هەزار دینارە، زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان بەراورد بە دوێنێ پێنج هەزار دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 1/4/2024، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 470 هەزار دینارە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەكانی جیهان بەرزبوونەوەی مێژووی تۆمار كرد، لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

بەمشێوەیە:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 535 هەزارە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 490 هەزارە.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 405 هەزارە.

بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر مسقاڵێك پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

ئەمڕۆ، نرخی زێڕ لە بۆرسەكانی جیهان، گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆی، یەك ئۆنسە بە دوو هەزار و 265 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەگوێرەی هەواڵەكان، ئەنجوومەنی بانكی ناوەندی ئەمریكی نرخی سوودی بانكی لە مانگی حوەزیران دادەبەزێنێت.

هاوكات چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئاماری چارەكی یەكەمی ئابووریی ئەمریكا، نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت.

هۆكارێكی دیكە بەرزبوونەوەی زێڕ لە بۆرسەكانی جیهان، لەبەر ئەوەیە لە 15ی 3ی 2024، پێشبینی نوێ لەبارەی نرخی زێڕ، لەلایەن بانكی جەی پی مۆرگان كرا و ئاماژە بەوە درا، چاوەڕوان دەكەن نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بگاتە دوو هەزار و 500 دۆلار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه