Kurdistan Press - دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، چاوەڕێین پارەی مووچەی مانگی ئادارمان بە دەست بگات و لەگەڵ گەیشتنی پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی دەكەین و رۆژانی جەژنیش لە دابەشكردنی بەردەوام دەبین. 

محەمەد عەبدولقادر بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری ئەوەیشی گوت، مووچەی مانگی سێ هاوشێوەی مووچەی مانگی شوبات بێ پلە بەرزكردنەوە دەبێت، بەهۆی ئەوەی پلەبەرزكردنەوە كاری زۆری دەوێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەیشی، راگەیاند هەر لەگەڵ ئەوەی مووچەی مانگی ئادار لە بانكی ناوەندی عێراقییەوە خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، یەكسەر دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكەین. 

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر بەهاوكاری هەردوو تیمی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ و تیمی حكوومەتی هەرێم توانرا چارەیەكی گونجاو بۆ كێشەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت. 

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی مەسروور بارزانی هاتبوو، لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆر درا كە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بكرێن، جارێكی تر سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەكەم. 

سەرۆكی حكوومەت ئەوەیشی راگەیاندبوو، هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه