بەرپرسێكی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، ئەگەری هەیە مانگی پێنج لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان هاوتای مووچەی خانەشینانی عێراق ئامادە بكرێت.
یەعقوب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران، ڕاگەیاند: "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی قسەم كردووە، ئەگەری هەیە لیستی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەك ئامادە بكرێت، كە هاوتای مووچەی خانەنشیانی عێراق بێت."
یەعقوب ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا: "ئێمە چاوەڕوانی نووسراوی فەرمی و رێنوێنین بۆ ئەو بابەتە، چونكە ناكرێت تەنیا بەشێوەی زارەكی بكرێت، هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق پێویستی بە بڕیار و نووسراوی فەرمی هەیە."
ئەوەشی خستە ڕوو: "کەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 500 هەزار دینارە، لەكاتێكدا لە لای ئێمە 220 بۆ 230 هەزار دینارە، بۆیە بۆ هاوتاكردنەكە پێویستمان بە كاتێك دەبێت بۆ ئامادەكردنی لیستەكان، چونكە ژمارەیەكی زۆری خانەنشین لە هەرێمی كوردستان هەن."
موچەی خانەنشینانی هەرێمی كورستان بەپێی یاسای ساڵی 2006 دەێت، بەڵام لە عێراق كار بە یاسای ساڵی 2014 یەکگرتووی خانەنشینی دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، خانەشینانی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور و یاسا مافی ئەوەیان هەیە لەلایەن حكوومەتی عێراقی ماف و شایستەی خۆیان پێ بدرێت.
زیاتر لە 247 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی مووچە لە حكوومەتی هەرێمی كورستان وەردەگرن.
وەڵام بدەوه