Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای عێراق ھەژماری من ھیچ کێشەیەکی نیە بەرپرسێکی باڵای عێراق ھەژماری من ھیچ کێشەیەکی نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای عێراق ھەژماری من ھیچ کێشەیەکی نیە

هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح، دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی‌ "هه‌ژماره‌ی‌ من" به‌شێكه‌ له‌ ته‌وتین و هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نییه‌. 

دوای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شداربوو له‌ به‌غدا، هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح رای‌ گه‌یاند، پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێوه‌سته‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دیاریكردنی واده‌ پێوه‌سته‌ به‌ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان.

له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستانیشه‌وه‌ گوتی‌، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو موچه‌خۆرانی تری عێراق مافی خۆیانه‌ مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، له‌هه‌فته‌ی رابردوویشدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ درابوو پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به‌شێكه‌ له‌ "ته‌وتین".

هه‌روه‌ك ددانی‌ پێدانا كه‌ هه‌ژماره‌ی‌ من جیاوازی‌ له‌گه‌ڵ ته‌وتین نییه‌ و ئه‌وه‌ بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵییه‌، به‌ڵام میكانیزمی‌ گونجاندنه‌كه‌ی‌ ده‌بێت حكوومه‌ته‌كان گفتوگۆی‌ له‌باره‌یه‌وه‌ بكه‌ن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه