وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەت کۆبووەوە و رایگەیاند: "کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە."
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی دووشەممە 29ی4ی2024، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە.
ئاماژە بەوە كراوە، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەوە و بەرەو پێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕیەکان کراو وەزیری دارایی داوای کرد: "کارئاسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە بکەن کە قەرزو پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە."
بەپێی راگەیاندراوەكە، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئاواتی شێخ جەناب ڕوونی کردەوە، سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیوویانە کاری باش بۆ بەرەو پێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەن و لەداهاتوشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەنەوە..
وەڵام بدەوه