Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی چوار زانیاری نوێ گەیشت

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی، "ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەوە لە ناردنی لیستی مووچە و بابەتی میزانی موراجەعە و ئەوانەی پێویستە کردوومانە، بەڵام هۆکاری دواکەوتنەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵە."

لەبارەی ئەوەی پارەی زیاتر داوا کراوە لە لیستی مووچەی ئەم مانگەدا کە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدای ناردووە، هونەر جەمال گوتی، "بەراورد بە مانگەکانی دوو و سێ، نەخێر پارە زیاد نەکراوە."

روونی کردەوە، ژمارەکە کەمێک زیاترە لەوەی دێت، "ئێمە 969 ملیار دینارمان داوا کردبوو و ئەم مانگەش 970 ملیارمان داواکردووە، بەڵام عێراق نزیکەی 20 ملیارێکی لێ دەبڕێت کە بەشی خانەنشینانە."

هونەر جەمال ئەوەشی گوت، "بە هەموو پێوەرەکان دەبێت ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە بنێرێت."

دواکەوتنی مووچە پەیوەندیی بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە کە دادگەی فیدراڵی بڕیاری لێداوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی هەیە و عێراقیش پڕۆژەی تەوتین. هونەر جەمال گوتی، "لەگەڵ بانکی بازرگانیی عێراق - TBI هاوئاهەنگی دەکەین لەبارەی مووچەی فەرمانبەران."

بەپێی داتاکانی گوتەبێژی وەزارەتی دارایی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 310 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون. 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی زیاتر گوتی: حکومەت کار لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستمی دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان دەکات و "هاووڵاتییان پێویستییان بەوەیە سیستمێکی دڵنیایی متمانەپێکراو ھەبێت."هەروەها ئەوەشی گوت، "دەمانەوێت بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت سیستمی دڵنیایی دابنێین."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه