Kurdistan Press - بانکی TBI لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کێ دەبێت؟ بانکی TBI لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کێ دەبێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی TBI لە چوارچێوەی دەسەڵاتی کێ دەبێت؟

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاند: ئێستا TBI  بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەمەش بژاردەی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان، چونکە یەکێکە لە باشترین و گەورەترین بانکەکانی عێراق و لە هەرێمی کوردستان کار دەکات. هاتنی پارە بۆ مووچەخۆران لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندییەوە لە هەولێر دەبێت، TBI دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مووچەیان لە چوارچێوە و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییدا دەبێت. لە پڕۆژەی 'هەژماری من'ـدا فەرمانبەر دەتوانێت 100%ی مووچەکەی لە ئامێری ATM  ڕابکێشێت، خاوەنی هەژمارەکان فەرمانبەرانن و حکومەت ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک پارەیان لێ دەربهێنێت، جگە لەوەی لە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە بیمە کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه