به‌پێی دواین زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاش له رێی ''هه‌ژماری من''، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه باس له خزمه‌تگوازرییه‌كی تری هه‌ژماره‌كه ده‌كات كه زۆر گرنگه و له مه‌ودوا خاوه‌ن هه‌ژمار، ده‌توانێت دۆلاریش له بانك راكێشێت.
رێبین كامه‌ران سه‌په‌رشتیار له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من، رایگه‌یاند، مووچه‌خۆران له رێی سیستمی هه‌ژماری منه‌وه ده‌توانن به دۆلار یان به دینار پاره‌كانیان رابكێشن و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆیان دابین كراوه. ھەروەھا روونی كرده‌وه، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ هه‌ژماره‌كانیان زیاد ببێت، ده‌توانن له رێی ئه‌و بانكه‌ی ''هه‌ژماری من''یان بۆ كراوه‌ته‌وه ''سه‌ب ئه‌كاونتی'' دۆلار بۆ هه‌ژماره‌كانیان زیاد بكه‌ن، له‌وه‌دا خۆیان سه‌رپشكن له‌وه‌ی پاره‌كه‌یان به دینار رابكێشن یان به دۆلار.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێت به ناوه‌ندێك كه تێیدا مامه‌ڵه به پاره‌ی كاش نه‌مێنێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به به‌دیجیتاڵكردنی پرۆسه‌ی مووچه‌دان بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆر و كارمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2023وه كارتی بانكیی ''هه‌ژماری من'' به‌خه‌ڵك ده‌درێ و ژماره‌كه خه‌ریكه له نیو ملیۆن نزیك ده‌كه‌وێته‌وه.
پلانی هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ببنه خاوه‌نی كارته‌كه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێدانی كارتی بانكیی ''هه‌ژماری من''، پلانی هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ببنه خاوه‌نی كارته‌كه.
ئامانج له‌م پڕۆژه‌یه ڕێكخستنی شێوازی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و په‌ره‌پێدانی ئاسایشی دارایی و دابینكردنی كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی داراییه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
تا ئه‌م ساته كۆمه‌ڵێك بانك له ''هه‌ژماری من''دان و سه‌رجه‌م ئه‌و بانكانه‌ش له بانكی ناوه‌ندیی عێراق مۆڵه‌تیان پێ دراوه و ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ش مانگ به مانگ زیاتر ده‌بێت.
كارته‌كه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین كارته بانكییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه جگه له راكێشانی مووچه، ده‌توانێت له ده‌یان خزمه‌تگوزاریی تری بانكی سوودمه‌ند ببێت و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كار به كارته‌كه ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه