وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنیشانی هەرێمی کوردستان و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراق دەربڕیوە و بڕیارە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی بەغدا بکرێت. بڕیاری زیادبوونی مووچە زیاتر لە 150هەزار خانەنشین دەگرێتەوە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی گوزەرانی ژیانیان دەبێت. لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی خانەنشینی یەکگرتوو نییە، دوو ساڵ پێش ئێستا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا کار بە یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت.
لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو، تاوەکو سەرەتای مانگی 6ـی ئەمساڵ لیستی خانەنشینان ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت. وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاگاداری وەزارەتی دارایی عێراق کردووەتەوە و ئەوانیش هیچ لارییەكیان نەبووە، چونکە بڕیارەکە لە لایەن دادگەی فیدراڵی دەرکراوە.
وەڵام بدەوه