Kurdistan Press - بەھای زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەھای زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھای زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەھای زێڕ دابەزی، ھۆکارەکەد ئاشکرادەکرێت. بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و شارەزایەكیش ئاشكرای دەكات، لە ماوەی سێ رۆژدا هەر مسقالێك زێر 20 هەزار دینار دابەزیوە. دانا وەرتی، شارەزای بواری بازاڕی زێر راگەیاند: "نرخی زێڕ دابەزینی زۆری تۆمار كرد و ئۆنسەی زێڕ نزیكەی دوو هەزار و 364 دۆلارە، بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو، هەر ئۆنسەیەك 100 دۆلار دابەزیوە. سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی نرخەكەی، گوتی: شەوی رابردوو كۆبوونەوەی لێژنەی فیدراڵیی ئەمریكا هەبوو، باس لە رێژەی سوو كرا، بەڵام ئەوەی لە رووی تەكنیكی و شیكاری كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ هەبوو ئەوە بوو، كە زێڕ دەبوو نرخەكەی دابەزێت، ئەوەش وای كرد لە بەرزیەیوە روو لە نزمی بكات. دانا وەرتی باسی لەوەش كرد: بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو، هەر مسقالێك زێڕ لە هەرێمی كوردستان 20 هەزار دینار بەهاكەی لەدەست داوە و نرخی دابەزیوە. تیم وۆرتەر، گەورە شیكەرەوەی بازاڕی جیهانیی زێر دەڵێت:  زێڕ تووشی شۆك بووە، ئەویش بەهۆی بڕیاری ئەنجوومەنی فیدراڵیی ئەمریكی بۆ كەم نەكردنەوەی سوو، ئێستا دەرفەتی دابەزینی بەهای زێڕە، بەڵام بۆ درێژ مەودادانابەزێ، هێشتا خاڵی ئەرێنی بۆ زێڕ هەیە. ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

- مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 415 هەزار دینارە.

- مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 485 هەزار دینارە.

- مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 555 هەزار دینارە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه