Kurdistan Press - سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاراستەی بانکی TBI کرا سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاراستەی بانکی TBI کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێیەمین لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاراستەی بانکی TBI کرا

ئەمڕۆ هەینی 31/5/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا هاتووە: "ڕۆژی پێنجشەممە 30/5/2024، لە چوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، بە پشتبەستن بە ڕێکكەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، بۆ ناردنی زانیاریی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێیەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری زانیاریی 2 هەزار و 557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستانی نارد.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە چوارچێوەی ڕێكکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)، وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوەكەدا باسی لەوەش كردووە، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووری داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ناردووە، لیستی یەکەم 368 فەرمانبەر، لیستی دووەم 453 فەرمانبەر و لیستی سێیەم 2 هەزار و 557 فەرمانبەر بوون، تا ئێستا کۆی گشتیی داتا و زانیاریی 3 هەزار و 378 فەرمانبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) نێردراوە.

ڕوونیش كراوەتەوە: "وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بە قۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه