بەرپرسی دوو بانك لە وەزارەتی دارایی، یەكەمەكانی زانكۆ ئاگادار دەكانەوە، كە بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری سەردانیان بكەن و جەخت دەكەنەوە، بۆ ئەوە تۆمار دەكرێن، تاوەكوو بزاندرێت مووچەی دیكەیان نییە.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی، ڕاگەیاند: "لەمڕۆوە لە بانكی ئێمە بایۆمەتری بۆ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگا حكوومییەكان دەكرێت، بۆ ئەوەی ئەگەر دامەزران، كۆدی بایۆمەترییان ئامادە بێت.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو كەسانەی، كە ئەو پرسە دەیانگرێتەوە، دەبێت سەردانیان بكەن و مامەڵەكانیان رایی دەكرێت.
بەڕێوەبەری بانكەكە ئەوەشی خستە ڕوو: "بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ ئەو یەكەمانەی دانیشتوی شارەكانی هەڵەبجە و كەلار و ڕاپەڕین و سەید سادقن، سەردانی بانكەكانی شارەكانی خۆیان بكەن و سەردانی بانكەكەی ئێمە نەكەن."
بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانكی سەید سادق، راگەیاند: " دەست دەكەین بە تۆماركردنی یەكەمەكانی زانكۆ، یەكەمەكانی سنووری هەڵەبجە و پێنجوێن و دەربەندیخان لای ئێمە بایۆمەترییان بۆ دەكرێت، دەبێت ئەو یەكەمانە نووسراوێكیان لابێت، كە لیستێكە ناویان تێدایە و لەگەڵ خۆیان بۆ بانكی بهێنن.ئاماژەی بەوەش دا: "تۆماركردنەكە بۆ ئەوەیە، بزاندرێت مووچەی دیكەیان هەیە یاخود نا، دوای ئەوە ژمارەی كەسیی بێهاوتایان پێ دەدرێت و تۆمار دەكرێن.
وەڵام بدەوه