ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپات دەکاتەوە، کە مووچە زامن بووە و ئەوەیش هەوڵی سەردانەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی کوردستان بوو بۆ بەغدا.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەکانی بودجەی بۆ ساڵی 2024 پەسەند کرد.
د.نەهلە ئەفەندی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، مووچە لە خەرجیی فیعلی جیا کراوەتەوە، ئەوە هەنگاوێکی گرنگە.
روونیشی کردەوە، ئەو هەوڵانەی بۆ مووچە و چاککردنی دۆخەکە هەبوو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و سەردانیان بۆ بەغدا رۆڵی گرنگی هەبوو لەو هەنگاوانە.
ھەروەھا ناوبراو دووپاتی کردەوە، ئیتر مووچە زامنە و مانگانە بەغدا مووچە و ئەو بەشەى تری کورستان رەوانە دەکات.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتن و پابه‌ندییانه به بودجه، به‌غدا هێشتا به‌شێكی زۆری لێ جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵام دوێنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وەی گوت، كه لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هاوكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتى كوردستان، له دوێنێوه مژده‌ی داوه به فه‌رمانبه‌ران كه كێشه‌ی مووچه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بنبڕ ده‌چێت.
وەڵام بدەوه