به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 77 دۆلار و 70 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و ته‌نیا له دوێنێوه سێ دۆلار كه‌می كردووه، هاوكات نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 77 دۆلار و 12 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
پێرێ یه‌كشه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س له سعوودیه كۆ بوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ساڵ بده‌ن، رێكخراوه‌كه بڕیاری دا درێژه به پلانی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت تا كۆتایی مانگی ئه‌یلوول بدات.
به‌گشتی ئۆپێك نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن له قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی كه‌م كردووه‌ته‌وه و به‌پێی پلانی پێشتری، ده‌بوو له‌م مانگه‌وه دوو ملیۆن و 200 هه‌زار نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی وه‌ك پێشتر هه‌نارده بكرێته‌وه، به‌ڵام پێیان باش بوو بۆ پاڵپشتی له نرخی نه‌وت، سێ مانگی تر درێژه به‌و پلانه بده‌ن.
به‌رزیی رێژه‌ی سوودی بانكی له ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری هه‌یه له سستكردنی بازاڕه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوازیی نه‌وت و ئه‌و هۆكارانه‌ش رۆڵیان هه‌بووه له‌وه‌ی نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێت..
وەڵام بدەوه