Kurdistan Press - بانکێکی نێودەوڵەتی بەشداری ھەژماری من دەکات بانکێکی نێودەوڵەتی بەشداری ھەژماری من دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکێکی نێودەوڵەتی بەشداری ھەژماری من دەکات

پرۆژەی "هەژماری من" وەکو سەردەمیترین پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکیی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران، لە فراوانبووندایە و لەو چوارچێوەیەشدا هەشتەمین بانک چووە ناو پرۆژەکەوە.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێستا پرۆژەی "هەژماری من" بە بەشداریی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB، ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی بووەتە 8 بانک و لە ماوەیەکی نزیکدا بانکی دیکەش دێنە ناو بازنەی پرۆژەکەوە. بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی "هەژماری من" تاکوو ئێستا بریتین لە: بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغداد، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB). بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە ساڵی (2011) بە سەرمایەی 100 ملیار دیناری عێراقی دامەزراوە، بانکەکە قۆناغ بە قۆناغ سەرمایەی زیادکردووە و بووە بە یەکێک لە بانکە پێشەنگەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه