Kurdistan Press - بەخێرایی ئەم کارە بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان بەخێرایی ئەم کارە بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەخێرایی ئەم کارە بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکان

شاندی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان گەیشتە هەولێر و لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.  د.محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان  راگەیاند وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار و پێنجی هێزە سەربازییەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەرێمی کوردستان دەکەن، لیژنەکە بەخێرایی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکات بۆ ئەوەی بەر لە جەژنی قوربان مووچەکانیان خەرج بکرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ مووچەی مانگی پێنج حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕازی بووە بە لیست ناوی هێزی سەربازییەکان بۆ بەغدا بنێرێت، بەڵام هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان بە كۆد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه